هاتوچۆی هەرێم روونكردنەوە دەدات
لەبارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تاكسییەوەیە

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تاكسی هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی تایبەت دەدات و جەختیشدەكاتەوە، “تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ جێبەجێكردنی دانەنراوە و دەبێت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ڕێنماییمان ئاراستە بكرێت”.

لە ماوەی ڕابردوودا بڕیاری گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارهەڵگر جێبەجێكرا و تەنها ئۆتۆمبێلی تاكسی دەست بەگۆڕینی تابلۆكانیان بۆ دیزاینە نوێیەكە نەكراوە.
لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تائێستا هیچ وادەیەك بۆ دەستپێكردنی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تاكسی بۆ شێوازە نوێیەكە هاوشێوەی تابلۆی تایبەت و بارهەڵگر نەدراوە، بەڵام بە هەمان دیزاینی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت جێبەجێدەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تا ئێستا ئەو بڕە پارەیەش دیاری نەكراوە كە وەك ڕسوومات لە بەرامبەر گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تاكسی وەردەگیرێت كاتی گۆڕین و بڕی ڕسووماتەكەشی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە یەكلادەكرێتەوە كە دەبێت ڕێنماییەكانمان ئاراستە بكرێت.

بابەتی پێشتر

لەبارەی دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان وەزارەتی ئەوقاف روونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمان بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی بەغداد دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕە پارەیەك بە مامۆستایان دەدرێت

بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەرێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات ڕایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە خەرجكردنی پارەی وانەبێژی مانگی چوار بۆ مامۆستایانی وانەبێژ و…
Total
0
Share