مستەفا چاوڕەش لە بارەی دروستكردنی هێزی نوێوە روونكردنەوە دەدات.. “قبووڵكراو نییە”

بەرپرسی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، پێویستە كێشەكانی یەكێتی و پارتی بە دانوستان و لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەربكرێت و دەشڵێت، “هەر هێزێك لە دەرەوەی یاسا دروستبكرێت قبووڵكراو نییە”.

مستەفا چاوڕەش بەرپرسی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەی بوو رایگەیاند، هەرێمی كوردستان پێویستی بە تەبایی و یەكڕیزیيە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان وتيشي، “كاتی ئەوەشە بە یەكڕیزی وەڵامی بەغداد بدەينەوە و ناكرێت دۆخەكە بەم شێوەیەی ئێستا بێت”.

لەبارەی دروستكردنی هێزەوە، “مستەفا چاوڕەش وتی، هەر هێزێك لە دەرەوەی یاسا دروستبكرێت قبووڵكراو نییە و هەرێمی كوردستان هێزی هەیە ئەركەكانی خۆیان جێبەجێدەكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لە بارەی ئەو منداڵەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە خانوویەکی چۆڵدا بەجێهێڵرابوو

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو منداڵەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە خانوویەکی چۆڵدا لە سلێمانی بەجێهێڵرابوو رادەستی…
Total
0
Share