سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمان بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی بەغداد دەکات

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی کرد بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەی تانکەرەکەی بەغداد.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، “فەرماندەی گشتیی هیزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی کردووە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە، بە سەرپەرشتیی وەزیری ناوخۆ بەمەبەستی گەیشتن بە وردەکارییەکانی هۆکاری تەقینەوەی ئەو تانکەری سووتەمەنییەی شەوی ڕابردوو لە بەغداد تەقییەوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، رای گشتیی لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئەو ڕووداوە کە دەیان کەسی تێدا بوونە قوربانی ئاگاداردەکرێنەوە.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەرێم روونكردنەوە دەدات<br>لەبارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تاكسییەوەیە

بابەتی دواتر

بۆ خۆپارێزی لە پەتای زستانە ئەم هەڵەیە مەکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی بڕیاریدا و دەنگدەدات

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە، دەنگ بە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك دەدەن. هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی…
Total
0
Share