ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سوورین كە دابەشكردنی نەوتی سپی دەبێت نرخەكەی كەمبكرێتەوە و نابێت بە دروستكردنی قەیران ئەم بابەتە بە لاڕێدا ببرێت.
كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، نا دادی لە دابەشكردنی نەوتی سپی بە دروستكردنی هیچ قەیرانێك بە لاڕێدا ناڕوا و بەردەوامدەبین و نابێت بەهیچ شێوەیەك نەوت بەو شێوەیە دابەشبكرێت و سوورین لەسەر كەمكردنەوەی نرخەكەی.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، سوورین كە دابەشكردنی نەوتی سپی دەبێت نرخەكەی كەمبكرێتەوە و نابێت بە دروستكردنی قەیران ئەم بابەتە بە لاڕێدا ببرێت.