ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەكەی بەغداد بەرزبووەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی بەغداد بڵاویكردووەتەوە، تەقینەوەیەك لە ڕۆژهەڵاتی شاری بەغداد ڕوویداوە و هێزە ئەمنییەكان لە ناوچەی تەقینەوەكە بڵاوەیانپێكراوە و لێكۆڵینەوە لەبارەی هۆكاری تەقینەوەكە دەستییپێكردووە.

كەمێك پێش ئێستا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەكەی بەغدادەوە نۆ كەس گیانیان لەدەستداوە و 12 كەسی دیكەش برینداربوون.

لە ڕاگەیەندراوەكەی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی بەغداددا هاتووە، تاوەكو ئێستا هۆكاری تەقینەوەكە دیارنییە، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی تەقیووەتەوە و بەهۆیەوە نۆ كەس گیانیان لەدەستدا و 12ی دیكەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای عێراق ڕێگری كردووە لەوەی “گروپێكی داعش” لە سوریاوە بێنە ناو خاكی وڵاتەكەیەوە

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاشكرایكردووە، شكستیان بە هەوڵێكی داعش هێناوە بۆ دزەكردنە ناو عێراقەوە. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە…
Total
0
Share