كوڕی سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای رووداوی تەقەكردنەكەی ئێوارەی دوێنێی سلێمانی و برینداربوونی كەسێك، كوڕی سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان كە بە تۆمەتباری رووداوەكە ناوبرا روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەری دەكات.

ئاژوان جەمیل هەورامی كە وەك خۆی دەڵێت، ئەفسەرە بە پلەی نەقیب سەر بە هێزەكانی 70ی پێشمەرگە و كوڕی جەمیل هەورامی، پێشمەرگەی دێرین و سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستانە لە روونكردنەوەكەدا دەڵێت، بەناڕەوا سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە لە دادگای باری کەسێتیی سلێمانی و، لەلایەن دادوەری باری کەسێتیی سلێمانی فەرمانی گرتنی بۆ دەرکراوە.

دەشڵێت، “ئەو کەسەی سکاڵای لەسەر کردوم خۆی بێڕێزی بەرامبەر بە من کردوە و دواتر هەستاوە بە رفاندنی ئەندامێکی خێزانەکەم و شاردویەتیەوە و ناچاریکردوە دوای شەوێک لە رفاندنەکەی ئەویش سکاڵام لەسەر بکات و، بەهیچ جۆرێک ئامادەنییە ئەم کێشەیە چارەسەربکرێت”.

لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا كە ئاراستەی رای گشتی و دادگا و دادوەری سلێمانی كردووە دەڵێت، پارێزەرێكی ناردووە بۆ بەدواداچوونی دۆسیەكە و تۆماركردنی سكاڵا، بەڵام سكاڵاكەی قبوڵنەكراوە بەهۆی ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.

دووپاتیشیدەكاتەوە، “بێبەریم لەهەر تاوانێک کە بەرامبەریان بکرێت” داواش لە سەرۆكی ئەركانی هێزەكانی حەفتا دەكات پارێزبەندیی لەسەر هەڵبگرێت بۆ ئەوەی یاسا سەروەر بێت و تاوانبار بە سزای یاسایی خۆی بگات.

بابەتی پێشتر

سویسرا بڕیار لەسەر بەكارهێنانی زمانی كوردی دەدات

بابەتی دواتر

بریکاری وەزارەتی تەندروستی: دۆخی دەرمان بەمشێوەیە بەردەوام بێت گرفتەکە قوڵتر دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی دارایی عێراق هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی رادەستکردنی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی دەستپێکرد

دیوانی چاودێریی دارایی عێراق رایگەیاند، هەنگاوەکانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە رادەستکردنی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share