سویسرا بڕیار لەسەر بەكارهێنانی زمانی كوردی دەدات

شاری بێرن-ی پایتەختی سویسرا بڕیاریدا بە بڵاوكردنەوەی زانیاری بە زمانی كوردی هاوتای زمانەكانی دیكە، پاش پێشنیارێك كە لەلایەن سێ كۆمەڵەی كوردییەوە پێشكەشكرا.

چاوەڕوان دەكرێت بڕیارەكە لەماوەیەكی نزیكی داهاتوودا بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنی شاری بێرن پێشنیارەكەی بە دەنگی 64 ئەندام بەرامبەر شەشی نەخێر پەسەندكرد.

شارەكە هەندێک زانیاری سەبارەت بە ئۆفەر و خزمەتگوزارییەکان لە ئێستادا بە گرنگترین زمانەکانی كۆچبەران چاپ و دابەشدەکات. ئەو زانیارییانە بۆ ئەو کەسانەن کە تەنها ماوەیەکی کەمە لە سویسرا دەژین.

کوردان لە (تورکیا، سوریا، ئێران و عێراق)ەوە روویان لەو شارە كردووە، وەک ئەوەی یەسیم ئەکیچی یەكێك لە ئامادەكاری پێشنیارەکان لە ئەنجومەنەکەدا ڕوونیکردەوە.

دوای بڕیارەكە زمانی کوردی هاوتا دەکرێت لەگەڵ زمانەكانی دیكەی وەك، ئەلبانی، عەرەبی، ئینگلیزی، فەرەنسی، ئیتاڵی، پورتوگالی، ئیسپانی، تامیل، تورکی، سربی/بۆسنی/کرواتی و دیگرینیا (ئەسیوپیا و ئێریتریا).

بابەتی پێشتر

وێنە.. ژنە بەتەمەنەکان لە نمایشێکی جل و بەرگی جیاوازدا لە پاریس

بابەتی دواتر

كوڕی سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share