کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لەم دوو ڕۆژەدا هیچ بارانبارینێک نابێت.
کەشناسی ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور لە هەندێک شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.
هەروەها پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە نزمدەبێتەوە.
سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمدەبێتەوە.