تەرمێكی دیكە لە ژێر سەقفی خانووە ڕووخاوەكە دەرهێندرا

بەیانی ئەمڕۆ تەرمێكی دیكە لە ژێر سەقفی خانووە ڕووخاوەكە لە گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی بەهۆی تەقینەوەكەی شەوی ڕابردووەوە دەرهێندرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شوێنی ڕووداوەكەوە گواستییەوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی، تەندروستی بە هاوكاریی هێزە ئەمنییەكان تەرمێكی دیكەیان لە ژێر سەقفی خانووە ڕووخاوەكە دەرهێنا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تا وەكو ئێستا 10 كەس گیانیان لەدەستداوە و 13 كەسی دیكەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: وەزیری پێشمەرگە واژووی لەسەر پلەبەرزکردنەوەی هەزار و 385 ئەفسەر کرد

وەزیری پێشمەرگە واژووی لەسەر پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی 70، هێزەکانی پشتیوانی، فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتن کرد. وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share