چاڤی پێش یارییەکەى ڤالێنسیا چی وت؟

ئەمشەو کاتژمێر 10 یانەى بەرشلۆنە لەدەرەوەى یاریگاى خۆی ڕووبەڕووی یانەى ڤالێنسیا دەبێتەوە.

چاڤی ڕاهێنەری بەرشلۆنە پاش کرانە دەرەوەیان لە چامپیۆنز لیگ، بڕیاریداوە تەرکیزی تیپەکە بخاتە سەر یارییەکانی خولی ئیسپانیا.

بە یاریزانەکانیشی وتووە ئامانجەکەمان هەر لەسەرەتاوە ناسناوی خولی ئیسپانیا بووە.

بەشێک لە قسەکانی چاڤی

/ یارییەكی قورس وبەهێزمان لەبەردەمە گاتۆسۆ و تیپەكەی بە باشی بەرگریی دەكەن

/ پێویستە شكستی چامپیۆنزلیگ لەیاد بكەین و تەركیز بكەینە سەر لالیگا

/ هەوڵ دەدەم ئیجابی بم،توشی شكست هاتوین لە چامپیۆنزلیگ بەڵام هێشتا ناسناوی تر ماوە ڕكابەری لەسەر بكەین

/ ئەمڕۆ چانسێكمان لەبەردەمە بۆ وەڵامدانەوەی شكستەكەمان

/ زۆر گفتوگۆ لەگەڵ لاپۆرتا دەكەم

/ گاڤی كێشەی نییە و بۆ یاریكردن ئامادەیە

/ ئێمە تەركیزمان لەسەر لالیگایە

/ لیگا و یۆرۆپا لیگ و جامی سوپەری ئیسپانیا هەیە ڕكابەری لەسەر بكەین

/ یاریی زۆر باشمان كردوە بەڵام هەندێ جار ئەنجامەكانی بە دڵی ئێمە نین

/ ئیمە لەسەر ڕێگە ڕاستەكەین و نابێت ڕێگەی خۆمان ون بكەین

/ ئەنجامەكان دێن ئەگەر نەیەن ئەوا دڵنیاتان دەكەمەوە ڕاهێنەرێكی تر جێگەم دەگرێتەوە

بابەتی پێشتر

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکرایەوە

بابەتی دواتر

خوێنبەرەكانت بە كۆكردنەوەی 15 خاڵی رۆژانە بپارێزە!

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواردیۆ لە سیتی ناڕوات

گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی دوپاتیکردەوە کە لە پێشوو دڵنیاترە لەوەى لە سیتی دەمێنێتەوە. لەسەر ئەو تۆمەتانەى دوچاری مانچستەر…
Total
0
Share