ناسا وێنەی خۆر دەگرێت کە “پێدەکەنێت”

ئەگەری هەیە دیاردەی خۆرگیرانمان بینیبێت کاتێک بەشێکی ڕووناکییەکەی نامێنێت یان بەتەواوی ون دەبێت، بەڵام ئایا هەرگیز پێکەنینی خۆرت بینیوە؟

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی “ناسا” وێنەیەکی خۆری بڵاوکردووەتەوە، کە هاوشێوەی پێکەنینە، سێ پەڵەی ڕەش لەناو خۆردایە کە وەک دوو چاو و دەم دەردەکەوێت کاتێک پێدەکەنێت.

ناسا لەڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، ئەو خاڵە تاریکانەی دەرکەوتوون لەڕێگەی تیشکی سەروو وەنەوشەییەوە دەبینرێن، ئەو ناوچانەن کە بای خێرا و توندی خۆری لێوە هەڵدەکات بۆ ناو بۆشایی ئاسمان.

پێگەی Science Alert ڕوونیدەکاتەوە کە ئەوەی وێنەی گیراوە ئەو دیاردەیەیە کە پێی دەوترێت “پاریدۆلیا”، کاتێک ئێمە هەوڵدەدەین شتەکان وەک ڕووخسار لەسەر نەخشی هەڕەمەکی ببینین، ئەوە فێڵی عەقڵ ئەمجارەیان لەسەر پارجەیەکی زەبەلاح دەرکەوتووە کە خۆرە.

پێگەکە دەڵێت، هەندێک سەرنجیان داوە کە لەیەکچوونی زۆر هەیە لەنێوان ڕووخساری خۆر و ڕووخساری کارەکتەری “پیاوی مارشمێلۆ” لە فیلمی “Ghostbusters”دا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق ئۆتۆمبێل به‌ تایبه‌تمه‌ندیى سه‌رده‌مه‌وه‌ دروستده‌كات

وه‌زاره‌تى پێشه‌سازیى عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌ستیانكردووه‌ بە دروستكردنى ئۆتۆمبێلێك به‌ تایبه‌تمه‌ندیى سه‌رده‌م. وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌ كۆمپانیاى…
Total
0
Share