لەسەر شێوەی ئینستگرام.. وەتسئەپ خۆی بۆ گۆڕانکارییەکی گەورە ئامادەدەکات

وەتسئەپ ئامادەکاریدەکات بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکی گەورە لە تایبەتمەندیی “ستاتوس”دا، کە لە ساڵی 2017ەوە خستوویەتیە کار بەڵام وەک پێویست لەلایەن بەکارهێنەرانەوە پێشوازیی لێنەکراوە.

لە وەتسئەپدا “ستاتوس” هاوشێوەی “ستۆری”ی ناو ئینستگرام و سناپچاتە، کە بریتین لەو وێنە و ڤیدیۆ ڕۆژانانەی بەکارهێنەر بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بڵاویاندەکاتەوە.

بەپێی پێگەی “وابیتا ئینفۆ”، وەتسئەپ بەنیازە “ستاتوس” بەربڵاوتر بکات لەناو بەکارهێنەرانیدا، بە هەمان شێوەی ئینستگرام.

لە ئێستادا ناتواندرێت “ستاتوس”ی کەسێک ببینرێت لەڕێگەی کردنەوەی بەشی تایبەت بەو خسڵەتەوە نەبێت، بەڵام لە داهاتوودا کۆمپانیاکە بەنیازە وەک ئینستگرام ئەم تایبەتمەندییە ببەستێتەوە بە وێنەی بەکارهێنەرانەوە، تاکو لەو ڕێیەشەوە بتوانیت ستاتوسەکانیان ببینیت.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. لە یەکەم  ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 850 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

بابەتی دواتر

حەوت پێشمەرگە و ئەفسەرێك لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share