بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئاسمانی هەموو ناوچەكانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت و پلەكانی گەرماش نزمدەبنەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ شەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێك ناوچەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دوو بۆ سێ پلە دادەبەزن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :-
هەولێر : 26 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 25 پلەى سیلیزى
دهۆک : 24 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 27 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 26 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 26 پلەى سیلیزى
سۆران : 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 32 پلەى سیلیزى