بۆ ئەمڕۆ تا ئێستا هیچ شوێنێک مووچە وەرناگرێت

ئەمڕۆ چوار رۆژ بەسەر پارەدارکردنی حکومەتی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق و دوو رۆژ بەسەر راگەیاندنی دابەشکردنی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە تێپەڕ دەبێت و ئەمڕۆ مووچەی هیچ شوێنێکی دیکە دابەشناکرێت.

سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند پارەدارکردن بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نێردراوە جگە هێزە ئەمنییەکان و دواتریش وەزارەتی دارایی هەرێم رۆژی شەممە رایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆران دەکرێت و خشتەی رۆژی شەممەی بڵاوکردەوە، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی مانگی ئایاری هیچ شوێنێکی دیکە دابەشناکرێت.

ئەو شوێنانەی دوێنی لە لیستی مووچە راگەیەندران، (خانەنشینانی مەدەنی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و زیندانیانی سیاسی) بوون، بەشێکیان ئەمڕۆ مووچەکانیان وەردەگرن.

بڕیار وایە، بەر لە جەژن مووچەی هەموو فەرمانبەرانی شارستانیی و خانەنشین دابەشبکرێت، جگە لەوەش باس لەوە دەکرێت مووچەی مانگی نیسان و ئایاری هێزە ئەمنییەکان بەر لە جەژن دابەش بکرێت، لە کاتێکدا، کەمتر لە هەفتەیەک ماوە بۆ جەژنی قوربان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: هێرشەكەی داعش هیچ زیانێكی بە پێشمەرگە نەگەیاندووە

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، داعش په‌لاماری خاڵێكی فه‌وجی 2ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی داوە له‌ سنووری میحوه‌ری پردێ-دوبز، بەڵام…
Total
0
Share