لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی بڵاوکرایەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر کابینەی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی بدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە میدیا عێراقییەکان، بڵاویانکردەوە، ” محەمەد شیاع سودانی ناوی تەواوی ئەندامانی کابینەکەی ئامادەکردووە و ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان لەسەر دەدرێت”.

بە پێی ئەو لیستەی بڵاوکراوەتەوە، “فوئاد حسێن جگە لە پۆستی وەزیری دەرەوە کاندیدە بۆ جێگری یەکەمی سەرۆک وەزیران، حیان عەبدولغەنی جگە لە پۆستی وەزیری نەوت کاندیدی جێگری دووەمی سەرۆک وەزیرانە، د. محەمەد عەلی تەمیم کاندیدی پۆستی وەزیری پلاندانانە”.

هەر بە پێی لیستەکە، ” سابت محەمەد سەعید کاندیدی وەزیری بەرگرییە، عەبدولئەمیر کامیل کاندیدی وەزیری ناوخۆ و ساڵح مەهدی موتەلیب کاندیدی وەزیری تەندروستییە”.

هاوکات، خالید شوانی کاندیدی وەزیری داد و رەزاق مەحبسە عجیمی کاندیدی وەزیری گواستنەوەیە.

وەک لە لیستەکەدا هاتووە، لە کۆی 21 ئەندامی کابینەکەی سودانی، تەنها سێ ژنی تێدایە، کە پێکهاتوون لە ئیڤان فایەق کاندیدی وەزیری تەندروستی،  تەیف سامی کاندیدی وەزیری دارایی و هیام عبود کاندیدی وەزیری پەیوەندییەکانە.

بابەتی پێشتر

"ئەنجلینا جولی"یەکەی ئێران رووخساری راستەقینەی خۆی پیشاندا

بابەتی دواتر

رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و پاسێکدا روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share