كازمی دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری تەندروستی پەسەندكرد

حەسەن تەمیمی و مستەفا كازمی

سەرۆك وەزیرانی عێراق نامەی دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری تەندروستی پەسەندكرد، كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا پێشكەشی كردبوو.

لە دوای پەسەندكردنی ڕاسپاردەكانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە سوتانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب، حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی لە كۆبوونەوەكەدا نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشكرد و هەر لە كۆبوونەوەكەدا پەسەندكرا.

لەلایەكی دیكەوە، لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، هەریەكە لە سەلمان حامد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب و نەعیم کازم یاریدەدەری کارگێڕی و ئەحمەد جەسام بەرپرسی بەرگری شارستانی لە پۆستەکانیان لادەبرێن.

هەر بەپێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگەکان پابەند دەكات بە جێبەجێکردنی سیستمی سەلامەتی نەخۆش و یاریدەدەرەکانیان و ئەوانەی سەردانیان دەکەن.

بابەتی پێشتر

هێرشێكی موشەكی كرایەسەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد

بابەتی دواتر

حكومەتی عێراق قەدەغەی گشتیی هاتوچۆی بۆ ماوەی 10 ڕۆژ ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share