ئەمشەو یانەى مانچستەر یونایتد لە یۆرۆپا لیگ ڕووبەڕووی یانەى شیریف دەبێتەوە و بۆ ئەوەى بگاتە قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتییەکەش پێویستی بە یەک خاڵ هەیە.
یارییەکە ئەمشەو کاتژمێر 10 لە ئۆڵد ترافۆرد بەڕێوەدەچێت.
پێش یارییەکە تین هاگ ئاشکرایکرد کە ڤاران چیتر بەهۆی پێکانەوە لەگەڵیان نابێت و دواى مۆندیال دەگەڕێتەوە.
ئاماژەى بە گرنگی ماگوایەریش دا بۆ جێگرتنەوەى ڤاران و تەواو بونی کێشەکانی خۆی و ڕۆناڵدۆشی ڕاگەیاند.
بەشێک لە ڕووداوەکانی مانچستەر یونایتد
– مارسیال هێشتا لە پێکان چاک نەبۆتەوەو لە یارییەکەى ئەمشەوی یۆرۆپا لیگ بێ بەش دەبێت
– ماگوایەر و بیساکا و ڤان دی بیک چاکبونەتەوەو بەشداری ڕاهێنانەکانی مانچستەر یونایتدیان کردووە
– ڤاران تا دواى مۆندیال هیچ یارییەک بۆ مانچستەر یونایتد ناکاتەوە
– ماگوایەر ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە پڕکردنەوەى بۆشایی ڤاران
– کێشەکانی تین هاگ و ڕۆناڵدۆ چارەسەر بوون، ڕۆناڵدۆ داواى لێبرودنی کردووە و لێبوردنەکەش قبوڵ کراوە.