پۆگبا و دی ماریا بۆ یۆڤانتۆس

ماوریسیۆ ئاریفابینی سەرۆكی جێبەجێكاری یانەی یۆڤانتۆس جەختی كردەوە كە هەردوو یاریزان پۆل پۆگبا و دی ماریا پەیوەندی بە یانەكەیانەوە دەكەن.

پۆگبا پیشتر ساڵی 2016 لە یۆڤانتۆسەوە چووە مانچستەر یونایتدەوە بە 105 ملیۆن یۆرۆ و ئەمجارە بەخۆرایی گەڕایەوە بۆ ڕیزەكانی یۆڤانتۆس.

ئاریفابینی ئاشكرایكرد، گرێبەستەكە گەیشتۆتە قۆناغی كۆتایی و تەنها هەندێ وردەكاری ماوە.

لەبارەی كڕینی دی ماریاشەوە، ئاماژەی بەوەدا كە ئەویش ئەرێنی وەڵامی داوەتەوەو تەنها كێشەیان لەسەر ماوەی گرێبەستەكە هەیە.

پێشبینی دەكرێت پۆگبا هەشت ملیۆن یۆرۆ موچەی ساڵانە وەربگرێت و دی ماریاش نۆ ملیۆن یۆرۆی پێ بدرێت.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كە چەكی بێموڵەتی پێبووە

بابەتی دواتر

‏"هێز بۆ توركمان دروستبكرێت"‏ <BR> ئایدن مەعروف: داوامانكردووە لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگ بە كۆتاكان نەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی دڵتەنگ و توڕەیە

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە دڵتەنگە لەو دۆخەى یانەکەى تێیکەوتووە و پێیوایە یاریزانەکان کەمتەرخەم بوون لە یارییکردندا. چاڤی دەڵێت…
Total
0
Share