ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی: دەردانی دوانە ئۆكسیدی كاربۆن لە 2025دا دەگاتە ترۆپك

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە پێشبینی دەكات دەردانی گازە گەرمكەرەوەكان لە جیهاندا لە ساڵی 2025دا بگاتە ترۆپك، بەهۆی ئەو دۆخەی لە ئاكامی شەڕی ئۆكرانیا بازاڕی وزەی جیهانی گرتووەتەوە.

ئاژانسەكە لە راپۆرتی ساڵانەیدا بۆ ساڵی 2022 هۆشداریداوە لە روودانی “درز” لەنێوان وڵاتانی دەوڵەمەند و وڵاتانی هەژاردا لە بوارەكانی وەبەرهێنان لە وزەی بێ كاربۆندا.

هاوكات داوای “هەوڵی گەورەی نێودەوڵەتی” دەكات بۆ چارەسەركردنی ئەو دۆخە نیگەران ئامێزە.

هۆشدارییەكە لەكاتێكدایە بڕیارە كۆنگرەی لایەنە نێودەوڵەتییەكانی ئاووهەوا (كۆب 27) لە 6ی تشرینی دووەمی داهاتوو تا 18ی هەمان مانگ لە شەرم شێخ-ی میسر بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

دیلان غەفور: سبەینێ سەرجەم وەزارەتەكان یەكلاناكرێنەوە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک جیاوازیی پەروەردەكردنی کوڕ و کچ ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share