هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و ئەندامانی ئەنجومەن لە تایوان دەستیپێکرد

پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی و ئەندامانی ئەنجومەن لە تایوان دەستیپێکرد و زیاتر لە 19 ملیۆن هاوڵاتی تایوانی مافی دەنگدانیان هەیە.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تایوان ئاماژەی بەوە کردوە، “کاتژمێر 8:00 بەکاتی ناوخۆ دەرگای بنکەکانی دەنگدانیان بەڕووی هاوڵاتیاندا کردووەتەوە، هاوکات ئەمساڵ لە کۆی 23 ملیۆن و 400 هەزار هاوڵاتی، 19 ملیۆن و 500 هەزار کەسیان مافی دەنگدانیان هەیە و هەر کەسێک کە تەمەنی لە سەرووی 20 ساڵەوە بێت دەتوانێت بەشداری دەنگدان بکات”.

هەر دەنگدەرێک سێ وەرەقەی دەنگدان وەردەگرێت، دوانیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی کارگێڕی تایوان و جێگرەکەیەتی و یەکێکی دیکەشیان دەنگدان بە کاندیدەکان بۆ پۆستی نوێنەری پەرلەمان کە بە یوانی ئەندامان ناسراوە لەسەر لیستی حزبەکان.

پڕۆسەی دەنگدان هەشت کاتژمێر دەخایەنێت و وێستگەکانی دەنگدان لە کاتژمێر 4:00 بە کاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە دادەخرێن، هەروەها سێ کاندید کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆکی کارگێڕی تایوان دەکەن.

بە گشتی 113 کورسی لە یوانی ئەنداماندا هەیە، کە باڵاترین ئەنجومەنی ئەو وڵاتەیە و ئەندامێتی ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە ماوەی چوار ساڵ دەخایەنێت و دواتر جارێکی دیکە هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی هێشتا سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نەدۆزیوەتەوە

لە چینەوە، شارەزایانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایانگەیاند، سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەیان بۆ ئاشكرا نەبووە. ئەمڕۆ سێشەممە 9ی شوبات، ئەو…
Total
0
Share