دوو ملیۆن و نیو هاوڵاتیی عێراقی پێویستیان بە هاوکاریی بەپەلەیە و نیوەیان منداڵن

راپۆرتێکی نێودەوڵەتی ئاشكرای كردووە، كە 2 ملیۆن و 500 هەزار عێراقی پێویستیان بە هاوكاریی بەپەلە هەیە، ئاماژە بەوە كراوە كە پلانی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەكگرتووەكان (یونسێف) ئەمساڵ لە عێراق بەدەست كورتهێنانی 78%وە دەناڵێنێت.

لە راپۆرتێكی رێكخراوی (ریلیف وێب) ئاماژە بەوە كراوە كە “دۆخی مرۆیی لە عێراق تا رادەیەكی زۆر لەژێر کاریگەرییە نەرێنییەکانی میراتی شەڕی داعشدایە کە لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2017دا ڕوویدا.

راپۆرتەکە دەڵێت، “عێراق هێشتا 2 ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتیی هەیە کە لە سەختیدا دەژین وپێویستییان بە هاوکارییە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و 100 هەزاریان منداڵن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “یونسێف پێویستی بە 52.2 ملیۆن دۆلار هەیە بۆ دابینکردنی پێداویستییە مرۆییە گرنگ و سەرەکییەکان بۆ ئەو منداڵانەی لە مەترسیدان”.

راپۆرتەكە جەختی لەوە كردووەتەوە كە “توانا داراییەکانی ڕێکخراوی یونسێف بۆ هاوکاریکردنی منداڵانی عێراق لەمساڵدا کەمیکردووە و بەڕێژەی 78% تووشی کورتهێنان بووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بۆشایی دارایی گەورە لە بوارەکانی ئاو، پاکوخاوێنی، پەروەردە، تەندروستی و خۆراکدا هەیە”.

ڕاپۆرتەکە باسی لەوەکردووە، “ئەم قەیرانە درێژخایەنانە چەندین هۆکاریان هەیە، لەوانە ململانێ ناوخۆییەکان، ناسەقامگیریی سیاسی و پەتای کۆرۆنا”.

دەڵێت، “تا مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو یونسێف نزیکەی 5.96 ملیۆن دۆلاری لە پێداویستییە مرۆییەکان بۆ بواری منداڵان لە عێراق دابینکردووە”.

لە راپۆرتێكی نوێنەرایەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی لە عێراق پشتڕاستکراوەتەوە كە “بڕی هاوكارییە مرۆییەكان لە عێراق لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بە خێرایی و بەشێوەیەکی بەرچاو كەمبووەتەوە”.

 

بابەتی پێشتر

نەدیم زەهاوی پۆستێکی نوێی لە بەریتانیا پێدەدرێت

بابەتی دواتر

 ڤیدیۆ.. بارینی دۆلار لە سەر شەقامێک

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەینیی رەش، رۆژی سپیی کڕیاران

هەینیی رەش، چوارەمین هەینی مانگی تشرینی دووەمە، بە یەکەم رۆژی وەرزی بازاڕکردن دادەنرێت، فرۆشیاران بە داشکاندنەکانیان رۆژێکی سپی…
Total
0
Share