ڤیدیۆ.. بارینی دۆلار لە سەر شەقامێک

لە یەکێک لە شەقامەکانی چیلی چەند کەسێک دوای دزینی جانتایەک پارە لە شەقامێک لێیان دەکەوێت و دواتر لە لایەن پۆلیسەوە هەڵدەگیرێتەوە و دەگەڕێندرێتەوە.

رووداوەکە لە کاتێکدا بووە، باندێکی دزی هەڵدەکوتنە سەر یانەیەکی قومارکردن لە بۆداهێلی پایتەختی چیلیی و لە ژێر زەبری چەکدا جانتایەک پارە دەدزن و هەڵدێن.

لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت، کاتێک دزەکان بە شەقامێكی قەرەباڵغدا تێدەپەڕن جانتا پارەکە لە ئۆتۆمبێلەکەیان دەکەوێتە خوارەوە و پارەکان بە تەواوی شەقامەکەدا بڵاودەبێتەوە.

لە دوای کەوتنی پارەکەش بە چەند خولەکێک هێزەکانی پۆلیس دەگەنە شوێنێ رووداوەکە و پارەکە کۆدەکەنەوە کە بڕی 10 هەزار دۆلار بووە و دواتر دەیگەڕێننەوە بۆ ئەو شوێنەی لێی دزراوە.

دواتریش سەرجەم تاوانبارانی رووداوەکە دەستگیرکران کە لە شەش کەس پێکهاتبوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. پیاوێک لە چین دەکرێتە کیسی تەرمەوە لەکاتی بەخاکسپاردنیدا دەردەکەوێت زیندووە

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هاوڵاتییانی شەنگەهایی چینەوە بڵاودەکرێتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت تیمی بەخاکسپاردنی تووشبووانی کۆرۆنا لەکاتی…
Total
0
Share