سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە دەستیلەکارکێشایەوە

ئەمڕۆ کوێستان ئەکرەم سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی راگەیاند و هۆکارەکەی ئاشکراکرد.

کوێستان ئەکرەم سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “من چوار ساڵی کارکردنی خۆمم وەک سەرۆکی شارەوانیی تەواوکردووە و سەروو خۆمم ئاگادارکردووەتەوە پێم خۆشە کەسێکی دیکە بێتە شوێنەکەم”.

باسی لەوەش کرد، “ماوەی دوو ساڵە چاوەڕێم سەروو خۆم کەسێک دەستنیشانبکەن، بەڵام ئەوە نەکرا و ئاڵوگۆڕ لە پۆستەکانی هەڵەبجەدا نەکرا، بۆیە دەستم لەکارکێشایەوە”.

ئاشکراشیکرد، “بەداخەوە دەیڵێم ئاستی خزمەتگوزاری و ئەو بودجەیەی بۆ شاری هەڵەبجە دابیندەکرێت، من خۆم بەشەرمەزاری یەک بە یەکی خەڵکی شاری هەڵەبجە دەزانم، کە نەمانتوانیوە خزمەتیان بکەین”.

بابەتی پێشتر

یانەکانی ئیسپانیا هەڕەشەی بایکۆتی بەکۆمەڵ دەکەن

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح دەستگیرکردنی 28 کەسەكەی هەولێر بە كام دۆسیەوە دەبەستێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمرۆ و سەبێنێی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان کەش بە جێگیری دەمێنێتەوە، کەشناسی عێراقیش رایگەیاندووە…
Total
0
Share