رووداوێكی تەقەكردن لە پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل لە هەولێر روویدا و كەسێك برینداربووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە پێشانگاكانی ناسراو بە علوجەكان لە ناو شاری هەولێر تەقەكردن لەنێوان چەند كەسێكدا روویدا.
پەیامنێرمان لە هەولێر لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە وتی، بەهۆی تەقەكردنەكەوە كەسێك برینداربووە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، نازانێت تەقەكردنەكە لەسەر مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بووە، یان بەهۆی كێشەی كۆنەوە روویداوە.