پەروەردەی سلێمانی کۆمەڵێک بڕیار سەبارەت بە خوێندنگا و باخچە ساوایانەکان دەردەکات

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی بڵاویکردەوە، سێ دیاردە دەبینرێت لە خوێندنگە و باخچە حکومییەکاندا دەبینرێت کە ڕێگەپێدراو نییە گەر رانەگیرێن لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “سێ دیاردە دەبینرێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کە رێگەپێدراو نییە و داواکارین دوای ئەم ڕاگەیاندنە ئەو دیاردانە رابگیرێت لەبەرئەوەی بە پێی یاسا و رێنماییەکان لێپرسینەوە دەکەین لەگەڵ ناوەندەکانی خوێندندا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “کاتێک قوتابخانەیەک چالاکی دەبێت پێویست ناکات گشت بەڕێوەبەرەکانی تری ناوەندەکانی خوێندن بەشداری لەو چالاکییەدا بکەن و ناوەندی خوێندنی خۆیان بەجێبهێڵن کە بەرپرسی یەکەم لە ناوەندی خوێندن و پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و پاراستنی ژیانی قوتابیان و خوێندکاران بەڕێوەبەرە، کە بە بێ پرس قوتابخانە بەجێدەهێڵن ئەمە قەدەغە کراوە و رێگەپێدراو نییە، ئەو چالاکییانە کە دەکرێت بۆ سنووری قوتابخانەکە و قوتابیانی قوتابخانەکەیە و بۆ زیاتر گەشەسەندنی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنە لە نێوان خۆیاندا”.

باسی لەوەش کرد، “هەندێک خەڵک یان کەسی دەرەوەی پەروەردە بە بێ پرس و وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان هەم لە پەیمانگا ناحکومییە پیشەییەکان هەم لە ڕێکخراوە ناحکومییەکان ناوخۆیی و نێودەوڵەتی وە هەم لە کەسایەتییەکان دەبرێنە ناو ناوەندەکانی خوێندنەوە و دەوامیان پێ ڕادەگیرێت بە ناوی سیمیناری پێداچوونەوە بە بابەتەکانی خوێندن و ناوی جۆراوجۆری ترەوە کە ئەمەش رێگەپێدراو نییە و رێککاری یاسایی دەگرینە بەر”.

ئاشکراشی کرد، “حاڵەتی سێیەم وێنە گرتنە بە مۆبایل، کاتێک بابەتێکی زانستی دەکرێت یان نان خواردنی خوێندکاران بە هیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نییە. کاتێک چالاکییەک دەکەیت ئەگەر شتێکی تازەگەرییت کردووە ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ، بەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنان یان دامەزراوەی ترمان هەیە دەتوانی ئەو رێگە نوێیە، ئەو هۆکاری فێرکردنە نوێیە بهێنیت خوێندنەوەی بۆ  بکەین و بە نووسراوی فەرمی گشتاندنی پێبکەین بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ئەگەر لە رووی پەروەردە و فێرکردنەوە باش بوو، نەک بە بێ پرس وێنە و ڤیدیۆی ناو قوتابخانەکەت وناو پۆل و قوتابیان و خوێندکاران بڵاوبکەیتەوە، کە ئەمە زۆر جار گلەیی و گازندەیەکی زۆر لە لایەن دایکان و باوکانەوە دەکرێت و بۆمان هاتووە کە پێیان  قبوڵ نییە وێنەی منداڵەکەیان لە سۆشیال میدیا و هەندێک گروپدا دابنرێت، دەڵێن ئەوان منداڵ دەنێرن بۆ خوێندن نەک بۆ ریکلامی لەو جۆرە”.

بابەتی پێشتر

رووداوێكی تەقەكردن لە هەولێر روویدا و بریندار هەیە

بابەتی دواتر

نرخی نەوتە سپییەكەی عێراق بۆ هەرێم ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share