بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیچ كەسێك مافی بەكارهێنانی پۆست و ناونیشانی خۆی نییە بۆ شكاندنی یاسا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆر – CTG لە سلێمانی لەگەڵ دەزگای ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاریی ھەرێم، دەزگای ئاسایشی ھەرێم، سەرۆكی ئەركانی فەرماندەیی ھێزەكانی حەفتا، بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای دژەتیرۆر و ھێزەكانی كۆماندۆی كوردستاندا كۆبووەوە.

‌لە كۆبوونەوەكەدا ھەنگاوەكانی چەسپاندنی یاسا، جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێشێلكارانی یاسا و ھەموو ئەو كەسانەی كاری نایاسایی ئەنجامدەدەن و موڵك و زەوی و زاری گشتییان داگیركردووە گفتوگۆیان لەبارەوە كرا و دوایین پێشهاتە ئەمنییەكان و جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدا هەیە تاوتوێكران.

‌سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە كۆبوونەوەكەدا باسی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسا و ڕووبەڕووبوونەوەی یاساشكێنانی كرد و وتی، “لەبەرامبەر ئەو كەسانەی یاسا پێشێلدەكەن و دەست بۆ زەوی و زار و موڵكی گشتی دەبەن، سڵنەكەنەوە و چاوپۆشی لە هیچ كەسێك مەكەن لە هەر پلە و پۆستێكدا بێت، هیچ كەسێك مافی بەكارهێنانی پۆست و ناونیشانی خۆی نییە بۆ شكاندنی یاسا، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا بە دەستگیركردنی یاساشكێنان جارێكی تر سەلماندتان كەس لەسەروو یاساوە نییە، بۆ ئەمەش سوپاس و پێزانینتان ئاراستە دەكەم”.

‌لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ ئاماژەی بە ئارامی و سەقامگیریی هەرێم كرد و وتی، “بە هەموو شێوەیەك ڕووبەڕووی تیرۆریستان دەبینەوە و ڕێوشوێنە ئەمنییەكان توندتر دەكەینەوە. ئارامی و ئاسایشی كوردستان هێڵی سوورە و بەهەموو شێوەیەك دەیپارێزین”.

بابەتی پێشتر

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە گەرمیان پێنج كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

هازارد متمانەی بەلجیکا-ش لەدەستدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share