وەزارەتی کاروباری شەهیدان لیستێکی دیكەی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی بۆ مینحە (مووچەی)ی بەردەوام رادەگەیەنێت.
وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراون بە فەرمانی ژمارە (1694) لە ئەمڕۆ 24ی تشرینی یەكەم بڕیاری بۆ خەرجكردنی مینحە بۆ 578 زیندانیكراو، گیراوی سیاسی و رزگاربووانی شاڵاوەكانی ئەنفال دەكرد.
بەپێی فەرمانەكە ئەو كەسانە هیچ مووچەیەكی دیكەیان نییە و پشت بەست بووە بە یاسای چاکسازی و، ووردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە.