کەشناسیی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ کەمێک و سبەینێش لە کاتەکانی شەودا ئەگەری نمەباران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ ئاماژەی بەوە کرد، “ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، ئەگەری کەمێک نمەباران لە هەندێک لە ناوچەکانی باکوور و خۆرهەڵاتی هەرێم هەیە لەگەڵ بارینی کەمێک بەفر لە زنجیرە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و خۆرهەڵاتی هەرێم”.

لە بارەی پلەکانی گەرمیی ئەمڕۆوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، “پلەکانی گەرمی کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێش ئەوەی خستوەتەڕوو، “ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی شەودا نمەباران دەبارێت پاشان شێوازی بارانبارین لە هەندێک ناوچەی باکوور و باکووری خۆرهەڵات دەگۆڕێت بۆ مامناوەند، هاوکات بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک لەو شارۆچکانەی نزیک ناوچە شاخاوییەکانن لە کاتەکانی دوای نیوە شەودا دەبارێت بەڵام لە سەنتەری پارێزگاکان تەنها نمەباران دەبارێت”.

دەشڵێت، “پلەکانی گەرمیی سبەینێ، یەک پلە بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بێجگە لە پارێزگای دهۆک کە کەمێک نزم دەبێتەوە”.

 

بابەتی پێشتر

پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی یادی رۆژی راپەڕینەوە

بابەتی دواتر

فەرەنسا وەک یەکەم وڵات مافی لەباربردنی منداڵی لە دەستووردا جێگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share