وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە: نرخی دۆلار دابەزینێکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە رایگەیاند، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزینێکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە و پێشبینیش ناکەین وەک نرخە نزمەکەی رابردووی لێبێتەوە.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ” ئەمڕۆ دووشەممە نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی یەکسانە بە 147 هەزار دیناری عێراقی لە بازاڕی دراوی سلێمانی بەو نرخە مامەڵەی پێوەدەکرێت”.

وتیشی، “ئەو ناجێگیریەی ئێستا لە نرخی دۆلاردا هەیە، بەهۆی ئەو دۆخەوەیە کە لە عێراقدا هەیە بەهۆی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتەوە، بەڵام پێشبینی ناکەین نرخەکە بگاتەوە ئاستە نزمەکەی رابردووی.

 

بابەتی پێشتر

ریشی سوناك بووە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا

بابەتی دواتر

مووچەی مانگانە بە زیاتر لە 500 زیندانی و راگیراوی سیاسی دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share