حکومەتی هەرێم: نیوەی هاوڵاتییان بۆ مانگی 5 کەمتر لە 20 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە

حکومەتی هەرێم رایگەیاند، نیوەی هاوڵاتییانی هەرێم لە پرۆژەی رووناکیدا بۆ مانگی 5 کەمتر لە 20 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە.

حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، وەزارەتی کارەبای هەرێم خۆشحاڵە بە دابەشکردنی پسوڵەی کارەبای مانگی پێنج بۆ هاوبەشانی ماڵان و بازرگانی لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناکی بەجۆرێک لەو مانگەدا نیوەی هاوڵاتییانی کوردستان لە پڕۆژەکەدا کەمتر لە 20 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە.

دەشڵێت، لە پڕۆژەی رووناکی پسوڵەی مانگی پێنجی هاوبەشانی کارەبا لە کوردستان بەم شێوەیە بوو:
– نیوەی هاوبەشانی ماڵان کەمتر لە 20.000 دینار.
– نیوەی هاوبەشانی بازرگانی کەمتر لە 44.000 دینار.
-تاوەکو ئەمڕۆ، زیاتر لە 1.1 ملیۆن هاوڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆدابینکراوە لە رێگای پڕۆژەی رووناکی کە یەکسانە بە ٪15ی هاوڵاتییانی کوردستان.
-پسوڵەکان لە مانگی پێنجدا بڕی جیاوازی ئەو 1.4 ملیار دینارەش دەگرێتەوە کە حکومەتی هەرێم بڕیاری لەسەردا بۆ پێدانەوەی جیاوازیی نێوان نرخە ئەزموونییەکان و نرخە نوێیەکانی کارەبا کە کەمترن لە نرخە ئەزموونییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ھەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا کە دەستی بەسەردا دەگیرێت بەبڕی یەک ملیۆن دینار سزادەدرێت

عەقید نەوشیروان حەمەئەمین، ئەفسەر لە ھاتوچۆی رۆژھەڵاتی سلێمانی بە رادیۆی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی راگەیاند ھەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا…
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر به‌شداربوویه‌كی تەقینەوەكەی ناوچه‌ی سه‌دری ده‌ستگیركرد

دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەتۆمەتی بەشداربوون لە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ئەم دواییەی بەغداد كەسێكیان دەستگیركردووە. لە ڕاگەیەندراوێكدا دژەتیرۆری…
Total
0
Share