ریشی سوناك بووە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا

ریشی سوناك

وەزیری دارایی پێشووی بەریتانیا بووە سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی و سەرۆكی نوێی پارتی پارێزگاران، ئەمەش پاش كشانەوەی بینی مۆردنت-ی ركابەری و وەزیری پەیوەندییەكان لەگەڵ پەرلەمان.

سەرۆكی لیژنەی پارتی پارێزگاران بە فەرمی هەڵبژاردنی ریشی سوناك-ی بە سەرۆكی پارتەكەی و لە هەمان كاتدا سەرۆك وەزیران راگەیاند، بەمەش دەبێتە جێگرەوەی لیز ترەس كە هەفتەی رابردوو دەستیلەكاركێشایەوە.

مۆردۆنت لە كێبڕكێكیان بۆ سەرۆكایەتی پارتەكەی بەریتانیا كشایەوە پاش شكستهێنانی لە كۆكردنەوەی ژمارەی پێویستی دەنگەكانی حزبەكە، بەپێی هەندێك لە راپۆرتەكان تەنها 25 دەنگی پاڵپشتی هەبووە، لەكاتێكدا سوناك دەنگی 194 پەرلەمانتاری لەپشت بووە.

بەهۆیەوە مۆردنت دانی بە شكست لە بەرامبەر سوناك-دا نا لە كێبڕكێكان بەرەو داونینگ ستریت.

ترەس رۆژی پێنجشەممە پاش 45 مانەوەی لە پۆستەكەیدا دەستیلەكاركێشایەوە و دانیبەوەدانا كە ناتوانێت دەستەوارەیەكی ئابوری بۆ كەمكردنەوەی باج پێشكەش بكات.

سوناك، كە پۆستی وەزیری گەنجینەی لەئەستۆدابووە لە ساڵی 2020ەوە تا ئەم هاوینە، سەرۆكایەتیی ئابوریی پاشەكشەكردووی بەریتانیای كرد لەماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا. لە حوزەیرانی رابردوودا وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر جۆنسن دەستیلەكاركێشایەوە.

بابەتی پێشتر

کاتی دەنگدان بە کابینەکەی سودانی ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە: نرخی دۆلار دابەزینێکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

450 گۆڕ لە ئۆكرانیا دۆزرانەوە

ڕاوێژكارێكی سەرۆكایەتیی ئۆكرانیا بڵاویكردووەتەوە كە زیاتر لە 450 گۆڕ لە نزیك شارێكی ئۆكرانیا دۆزراونەتەوە. میخایلۆ پۆدۆلیاك ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەسەروو 82 دۆلار مامەڵەی…
Total
0
Share