ڤیدیۆ.. لایەنگرێکی داعش شەش کەسی لە نیوزلەندا بە چەقۆ کوشت

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی لە سوپەرمارکێتێکدا لە شاری ئۆکلەند لە نیوزلەندا، لایەنگرێکی داعش بە چەقۆ هێرشیکردە سەر سەردانیکەرانی مارکێتەکە و شەش کەسی کوشت.

جاسیندا ئەردێرن، سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا لەبارەی هێرشەکەوە ڕایگەیاند، “ئەو کەسەی هاوڵاتییانی ئێمەی کوشتووە لایەنگری داعش بووە و ئێمە هێرشی تیرۆرستیمان کراوەتەسەر.”

بکوژەکە دوای کوشتنی شەش کەس و هەوڵدان بۆ بەبارمتەگرتنی خەڵک، لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

بە وتەی سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا، بکوژەکە ساڵی 2011 لە سریلانکاوە گەشتی بۆ نیوزلەندا کردووە و ساڵی 2016 لەکاتی حوکمی داعش لە عێراق و سوریا، بکوژەکە لەژێر چاودێریدا بووە.

نیوزلەندا وڵاتێکی بچووکی زەریای ئارامە و ساڵی 2019ش کردەوەیەکی تیرۆرستی تیایدا ڕوویدا، کاتێک کەسێکی ڕەگەزپەرست بە چەک هێرشیکردە سەر مزگەوتێک و 49 نوێژخوێنی کوشت.

ساتی کوشتنی لایەنگرەکەی داعش لەلایەن پۆلیسەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە داهاتوودا نوقم دەبین.. نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی لە بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکان دەدات

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، ڕۆژی سێشەممە هۆشداریدا لەوەی “بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان داهاتوو دەخنکێنێت”، ئاماژەی بەوەشکرد…
Total
0
Share