بۆریس جۆنسن بڵاویكردووەتەوە، سەرباری ئەوەی پشتیوانیی 102 پەرلەمانتاری بە دەستهێناوە بۆ ئەوەی بچێتە كێبڕكێی سەرۆكایەتیكردنی پارتی پارێزگاران و دووبارە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، بەڵام لە كێبركێكردن بۆ سەرۆكایەتیكردنی پارتی پارێزگاران و سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كشایەوە.
بۆریس جۆنسن ڕایگەیاند، “سەركردایەتیكردنی حكومەت لەمكاتەدا پێویستی بە پارتێكی یەكگرتوو لەپەرلەماندا هەیە، هەر بۆیە بڕیاری خۆ كاندیدكردن بە گونجاو نازانم و لە پێشبركێی سەرۆكایەتیكردنی پارتی پارێزگاران دەكشێمەوە”.