(ڤیدیۆ) ناپۆلی له‌ ئۆڵیمپیکۆ سێ خاڵی له‌ ڕۆما داماڵی

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (11)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ناپۆلی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕۆما تۆمارکرد‌.

یانه‌ی ناپۆلی له‌ یاریگای “ئۆڵیمپیکۆ” بووه‌ میوانی یانه‌ی ڕۆما، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی لوچیانۆ سپالێتی کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی “پارتینۆپێ” له‌ خوله‌کی 80 له‌لایه‌ن ڤیکتۆر ئۆسیمینی نایجیری-یه‌وه‌‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، ناپۆلی ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ (29) و له‌‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی ئیتاڵیا به‌رده‌وام بوو، هه‌روه‌ها جیاوازییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ی سی میلان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ سێ خاڵ‌، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ڕۆما به‌ (22) خاڵه‌وه‌ له ‌پله‌ی چواره‌مه‌وه‌ بۆ پێنجه‌م دابه‌زی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس به‌ یه‌که‌می گه‌یشته‌ 16 و زینیت بۆ یوروپا لیگ دابه‌زی

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی شه‌شه‌م و کۆتایی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی چێڵسی و یوڤانتۆس بردنه‌وه‌یان…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی دوو خاڵی له‌ده‌ستدا و لووتکه‌ی بۆ ئارسیناڵ چۆڵکرد

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یه‌کسانبوونی تۆمارکرد.…
Total
0
Share