وەزارەتی پێشمەرگە: لە یەكخستنەوەی هێزەكان بەردەوامدەبین

سەرۆك ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پێكهێنانی فرقەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات و تێیدا ڕایگەیاند، وەزارەتی پێشمەرگە لە گۆڕانكارییەكان و چاودێریكردنی ئەو فەرمان و بڕیارانەی بۆ ڕێكخستەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامدەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە ئامادەبوونی فەریق ڕوكن عیسا عوزێر سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی نوێنەری هێزەكانی 70 ، 80 و نوێنەری هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی كوردستان كۆبونەوەیەك بۆ پێكهێنانی دوو فیرقەی سەربازی كرا كە پێشتر بە مەبەستی كۆكردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە كە پێشتر بڕیاری پێكهێنانی درابوو.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامدەبێت لە گۆڕانكارییەكان و چاودێریكردنی ئەو فەرمان و بڕیارانەی بۆ ڕێكخستەوەی هێزەكانی پێشمەرگە دەركراون.

بابەتی پێشتر

پڕۆژەكە گرنگەكە لە سلێمانی جێبەجێدەكرێت

بابەتی دواتر

25 ملیۆن مین لە سنوورەكانی عێراق و ئێراندا ماونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەقامێكی گرنگی سلێمانی فراواندەكرێت

جێگری پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ پێشنیازی فراوانكردنی شاڕێی بەردەم پارێزگای سلێمانی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی شارەوانییی…
Total
0
Share