پڕۆژەكە گرنگەكە لە سلێمانی جێبەجێدەكرێت

قائیمقایەتی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پڕۆژەی سەوزكردنی چیای گۆیژە لەسەر ڕووبەری 40 دۆنم زەوی دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقایەتی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “پڕۆژەی سەوزكردنی چیای گۆیژە لەسەر ڕووبەری 40 دۆنم زەوی دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامیەت لەگەڵ نوێنەرانی هەردوو ڕێكخراوی (CDO) و (CECVI) كۆبووەوە و باس لە میكانیزم و دیاریكردنی شوێنی ڕوواندنی نەمامەكان و چۆنیەتی جێبەجێكردنی پڕۆژەی سەوزكرنی چیای گۆیژە لەسەر ڕووبەری 40 دۆنم زەوی كرا كە بە هاوكاری و هەوڵ و ماندووبونی هەردوو ڕێكخراوەكە پرۆِژەكە پێیناوەتە قۆناغی جێبەجێبوونەوە”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ڕووكاری چیای گۆیژە بە ڕووی سلێمانی نزیكەی دوو هەزار دۆنم سەوزكراوە هێشتا ڕووبەرێكی زۆری ماوە كە پێویستی بە سەوزكردن هەیە، لەو ڕووبەرەدا بە هەماهەنگی دامودەزگا پەیوەندیدارەكان ڕووبەری 40 دۆنم زەوی دیاریدەكەین تا وەكو ڕێكخراوەكە دەستبكات بە جێبەجێكردنی پرۆژەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشدا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد

لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی هێزەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق، توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت كە خەڵكی سامەڕابووە.…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: كەسێك بە تۆمەتەكانی وەرگرتنی سەرانە، هەڕەشە و تەقەكردن دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە كەسێكیان بە تۆمەتەكانی وەرگرتنی سەرانە،هەڕەشە و تەقەكردن دەستگیركرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، مەفرەزەكانی‌…
Total
0
Share