محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، لە رێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە چاوپێکەوتن لەگەڵ کاندیدی پۆستە وزارییەکان دەکرێت و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.
نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی وەزیری راسپێردراوی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، “سودانی بەردەوامە لە گفتوگۆکانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکومەتی داهاتووی عێراق و چاوپێکەوتن لەگەڵ کاندیدی لایەنەکان بۆ پۆستە وزارییەکان”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “چاوپێکەوتنی کاندیدەکان لە رێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەندی راوێژکارییەوە دەبێت کە سودانی خۆی سەرۆکایەتی دەکات”.
ئاشکراشی کرد، “لە دوای کۆتاییهاتنی چاوپێکەوتنەکان و دڵنیابوونەوە لە نەبوونی کێشەی یاسایی لە لایەن کاندیدەکانەوە، ناوەکانیان بڵاودەکرێنەوە و بەروارێک بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دیاری دەکرێت تا متمانەیان پێ ببەخشرێت”.