عێراق یەدەگی زێڕی گەیاندووەتە 142.6 تۆن

ئەنجومەنی جیهانیی زێڕ رایگەیاند، عێراق یەدەگی زێڕی بۆ 142.6 تۆن بەرزکردووەتەوە لە کاتێکدا لە پێشتتردا خاوەنی 130 تۆن یەدەگی زێڕ بوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە،  ئەنجومەنی جیهانیی زێڕ خشتەی مانگی کانوونی دووەمی بڵاوکردەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق قەبارەی یەدەگی زێڕی وڵاتەکەی بۆ 142.6 تۆن بەرزکردووەتەوە و پێگەی خۆی لە پلەی 30 جیهانییدا پاراستووە.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی ئەنجومەنی زێڕی جیهانی لە ریزبەندی وڵاتانی عەرەبیدا، عێراق پلەی چوارمی گرتووە ئەوەش دوای سعودیە کە خاوەنی 323.1 تۆنە و لوبنان کە خاوەنی 286.8 تۆنە و جەزائیر کە خاوەنی 173.6 تۆنە لە کانزاکە.

لە ریزبەندی یەکەمی خشتەکەدا، ئەمریکا دێت بە 8133.5 تۆن و دوای ئەویش ئەڵمانیا بە 3352.6 تۆن و ئیتاڵیاش بە 2451.8 تۆن.

بەرزبوونەوەی قەبارەی یەدەگی زێڕی عێراق دوای ئەوە دێت، ساڵی رابردوو، عێراق ئاشکرای کرد کە 12.25 تۆن زێڕ دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوسف كیلابی: بانكەكانی رەشید و رافیدەین ئامادەن لە ماوەی مانگێكدا هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بكەنەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بانكەكانی رەشید و رافیدەین و تی بی ئابی ئامادەن لە…
زیاتر ببینە

مووچەی تەندروستی دابەشكرا
حكومەت پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پارەی بۆ سلێمانی نارد ‏

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیی ڕایدەگەیەنێت، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی.…
Total
0
Share