یاریزانێکی ئارسیناڵ سەری لە جیسۆزی بەڕازیلی سوڕماوە

کیران تێرنی ستایشی گابریێل جیسۆز دەکات و سەرسامە بەوەی جگە لە هێرشبردن، بەرگریش لە گۆڵی ئارسیناڵ دەکات.

کیران تێرنیی بەرگریکاری ئارسیناڵ بە “دەیلی ئێکسپرێس”ی ڕاگەیاندووە، “جیسۆز دەبینم کە بەرگری دەکات، بە دڵ بەرگری دەکات.”

هەروەها دەڵێت، “بەرگریکردن لە هێڵەکانی پێشەوە دەستپێدەکات، بۆیە ئەگەر هێرشبەرێکتان هەبێت ئامادەبێت ئەو کارە بکات، ئەرکی ناوەند و بەرگری ئاسان دەبێت، ئێمە دووان لەو هێرشبەرانەمان هەیە، جیسۆز و ئیدی نکیتا، دەتوانم بڵێم دوو ماندووترین یاریزانن.”

ئەڵمانیا )06 تەمموز(، گابرێل جیسوس و کیران تیرنی لە یانەی ئارسناڵ لە کاتی گەشتێکی ڕیکلامکردن بۆ کۆمپانیای ئەدیداس لە وڵاتی ئەڵمانیا (وێنەکە لەلایەن دەیڤید پرایس گیراوە و لە گێتی ئیمەیج وەرگیراوە)

تێرنی بەتایبەت ئاماژە بۆ هێرشبەرەکەی بەڕازیل دەکات و دەڵێت، “لە سەددا سەدی تواناکانی لە یاری و ڕاهێناندا بەگەڕدەخات، تینووە بۆ بردنەوە، دەیەوێت هەموو شتێک بباتەوە، گرنگ نییە یاری چی دەکات، تەنانەت ئەگەر لە مەشقەکاندا یاریی تێنس بکات، لەسەر گرتنی خاڵ شەڕ دەکات، ئەوە جۆرێکە لە عەقڵیەت کە دەبێت هەتبێت بۆ ئەوەی براوە بیت.”

جیسۆز لەم وەرزەدا 10 یاریی لە خولی ئینگلیزی کردووە، پێنج گۆڵی تۆمارکردووە و سێ گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

محەمەد شیاع سودانی شێوازی دیاریکردنی کاندیدی پۆستە وزارییەکان ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

وەبەرهێنانی سلێمانی: لەكۆی 55 پڕۆژەكە 30یان مۆڵەتیان پێدراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئایا کلۆپ دووردەخرێتەوە؟

لیڤەروپڵ بەنیازی دوورخستنەوەى کلۆپ نییە و هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ ئەوەى پێکهاتەکەى بۆ بەهێز بکرێتەوە. ئیدارەى یانەى لیڤەرپوڵ…
زیاتر ببینە

(14) لە (26).. نهێنی هەڵبژاردەی مەغریبە

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب، وەلید رگراگی بە کۆکردنەوەی لەدایکبووانی مەغریب و دەرەوەی مەغریب توانیویەتی تۆپی پێی وڵاتەکەی بەرەوپێش ببات.…
Total
0
Share