كازمی: تۆماری دەنگدەران یەکێکە لە ئاستەنگە گەورەکان

مستەفا كازمی

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پابەندن بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە شەشی حوزەیرانی 2021 و تۆماری دەنگدەرانیش بە یەكێك لە “ئاستەنگە گەورەكان”ی پڕۆسەكە ناودەبات.

مستەفا کازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی تشرینی دووەم وتی، پابەندن بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە شەشی حوزەیرانی 2021 و وتیشی، “ھەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەرکی سەرشانمانە کە ئەنجامی بدەین، چونکە یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی خۆپیشاندەرانی تشرینی یەکەمی 2019”.

ئاماژەی بەوەشداوە تۆماری دەنگدەران “یەکێکە لە ئاستەنگە گەورەکان”ی بەردەم کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و داوای لێكردوون کاربکەن لەپێناو سەرخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە.

ئەو وتانەی كازمی ئەمڕۆ لەمیانەی كۆبوونەوەیدا بوو لەگەڵ ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، وەك ئەوەی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران بڵاویكردووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە لە بەشێكی دیكەی کۆبوونەوەکەدا، داواکاری و خواستی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە خراوەتە بەرباس و لای خۆیەوە سەرۆكوەزیران بەڵێنیداوە کە بەزووترین کات پێداویستییەکانیان دابینبکات بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو ئەرکە مێژووییە ئەنجام بدات.

دیمەنێك لە كۆبوونەوەكە
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: چاودێریی رووداوەکانی پردێ دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، رایگەیاند، “چاودێریی رووداوەکانی پردێ دەکەین”. ئۆنجو کەچەلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە راگەیەندراوێکدا کە…
Total
0
Share