یەكێك لە بریندارەكانی تەقینەوەكەی بەغداد گیانی لەدەستدا

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكردووە، یەكێك لە بریندارەكانی تەقینەوەكەی شەوی ڕابردووی بەغداد گیانی لەدەستدا.

لە ڕاگەیەندراوێكدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاندووە، یەكێك لە بریندارەكانی تەقینەوەكەی شەوی ڕابردووی نزیك پردی “الائمة” لە بەغداد كە ژن بووە گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، برینی سێ لە بریندارەكان زۆر سەخت بووە و نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامدراوە.

شەوی ڕابردوو لەكاتی ڕۆشتنی زیارەتكارانی ئیمام كازم بۆ شوێنی زیارەتكردنەكەیان لە بەغداد، تەقینەوەیەك ڕویدا و بەهۆیەوە 10 كەس بریندار بوون كە ژنیان تێدان.

پاش تەقینەوەكە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئەو ڕوداوەوە ئاماژەی بەوەكردووە، “نارنجۆكێكی دەستی لە شوێنێكی كۆكردنەوەی خاشاك لە نزیك پردی الائمة لە بەغداد تەقییەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە جەنەراڵ ماتیۆ مەكفارلان، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان…
Total
0
Share