شی جین بینگ بۆ سەرۆکایەتیکردنی حیزبی شیوعی چین هەڵبژێدرایەوە

لە رۆژی کۆتایی کۆنگرەی حیزبی شیوعی چین، کە لە پەکینی پایتەخت بەڕێوەچوو، شی جین بینگ بە ئەمینداریی گشتی حیزبەکە هەڵبژێردرایەوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی چین بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە  شی جین بینگ بە بۆ سێیەمین جار بە ئەمینداری حیزبی شیوعی چین هەڵبژێردرایەوە”.

ئاشکراشی کرد، “هەڵبژاردنەکە بە شێوەی نهێنی بەڕێوەچووە و بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە ماف دەدات بە شی جین بینگ سەرۆکایەتی حیزبەکە بکات و جگە لەوەش هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی چین لە مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو مسۆگەر دەکات”.

لای خۆیەوە شی جین بینگ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی ،”کاری قورسمان کرد بۆ ئەوەی ئامانجی حیزب و ویستەکانمان بەدیبهێنین، چین ناتوانێت بەبێ جیهان پێشبکەوێت، جیهانیش بەهەمان شێوە پێویستی بە چینە”.

 

بابەتی پێشتر

فیۆرنتینا 3-4 ئینته‌ر میلان

بابەتی دواتر

بۆ ئەوەی تەندروستییەکی باشترت هەبێت لە کاتی خۆشتندا پەیڕەوی ئەم خاڵانە بکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share