ڕوسیا دۆلفین بۆ پارێزگارییكردن لە بنكە دەریاییەكانی بەكاردەهێنێت

بەپێی ئەو وێنانەی لەلایەن مانگە دەستكردەكانەوە گیراوە ڕوسیا بۆ پارێزگاریكردن لە بنكە سەربازییە دەریاییەكانی دۆلفین-ی ڕاهێنراو بەكاردەهێنێت.

وێنەكان نیشانیدەدەن دۆلفینەكان لە دەروازەی بەندەری سیڤاستۆبۆل لە نیمچە دوورگەی قرم لەسەر دەریای ڕەش دانراون، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویكردووەتەوە.

ئاچ ئای ساتۆن، شیكاری ژێرئاوگەڕەكان كە بۆ یەكەمجار دەربارەی دۆلفین بۆ پەیمانگای دەریایی ئەمریكا دوا وتی، دەكرێت دۆلفین بەكاربهێندرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ژێرئاوگەڕە ئۆكرانییە تایبەتمەندەكان، كە دەیانەوێت بچنە بەندەرەكەوە بۆ تێكدانی كەشتییە سەربازییەكانی ڕوسیا.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر ویلایەتە یەكگرتووەكان و ڕوسیا شیردەرە دەریاییەكانیان بۆ ئەنجامدانی ئەو ڕۆڵە ڕاهێناوە.

ژمارەیەك كەشتیی دەریایی ڕوسی لە بەندەری سیڤاستۆبۆل، دوور لە مەودای مووشەكەكانی ئۆكرانیا بوونیان هەیە.

بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەمریكی و ئۆكرانی، كەشتیی دەریایی ڕوسی (مۆسكۆڤا) كە ئەم مانگە لە دەریای ڕەش نغرۆ بوو پاش ئەوەی بە دوو مووشەكی ئۆكرانی پێكرا، زیانێكی گەورەی بە توانای دەریایی ڕوسیا گەیاند.

ڕاهێنان بە دۆلفین و شێری دەریا لە شەستەكانی سەدەی ڕابردووەوە لەلایەن هێزی دەریایی ئەمریكاوە كاری لەسەركراوە بۆ پارێزگاریكردن لە هەڕەشەكانی ژێر ئاو، بەهۆی ئەوەی خاوەن باشترین ئامێری سۆنارە كە جیهان بەخۆیەوە بینیبێتی، ئەمەش ئاشكراكردنی لوغم و ئەودوای بۆمب و سەرچاوەكانی مەترسی لە قوڵاییەكانی دەریادا ئاسان دەكات.

بەپێی ڕاپۆرتەكان ڕوسیا بنكەی سیڤاستۆبۆل-ی لە سەردەمی یەكێتیی سۆڤیەتەوە بۆ ڕاهێنانی دۆلفین بۆ ئامانجی سەربازی بەكارهێناوە وەك چاندنی تەقینەوە بە كەشتییەكان یان گەڕان بەدوای مین-دا. پاش هەڵوەشاندنەوەی یەكێتیی سۆڤیەتیش، ئۆكرانیا ناوەندەكەی بۆ ڕاهێنان بە دۆلفینەكان بەكارهێنا بۆ مەبەستی چارەسەر، بەڵام مۆسكۆ جارێكی دیكە ڕاهێنان بە شیردەرە دەریاییەكانی بۆ ئامانجی دەریایی سەربازی دەستپێكردەوە پاش كۆنتڕۆڵكردنی قرم لە ساڵی 2014دا.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. یەکەم تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل بەسترا

بابەتی دواتر

پوتین هۆشداریدەدات: چەكەكانمان بۆ خۆبادان نییە بۆ بەكارهێنانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبووەوە و یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە سەروو 111 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت. بەیانی…
Total
0
Share