پۆلیسی هەولێر: كەسێك دەستگیركرا كەلوپەلی لەنێو چەندین ئۆتۆمبێلدا دزیوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، كەسێك دەستگیركرا كەلوپەلی لەنێو چەندین ئۆتۆمبێلدا دزیوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی باكوور، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد بە تۆمەتی دزینی پارە و كەلوپەلی نێو چەندین ئۆتۆمبێل لەبەردەم دادگای هەولێر و پاركی سامی عەبدولرەحمان و بەردەم بارەگای پاسپۆرت كە دواتر تۆمەتبارەكە دانیناوە بە چەندین تاوانی لەم شێوەیە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخراوە و بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددە 446 لە یاسای سزادان بڕیاری ڕاگرتنی تۆمەتباری دەركراوە.

بابەتی پێشتر

منداڵێك لە جۆگەیەكی ئاودا خنكا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ سێیەم دۆڕاندنی لە پریمەرلیگ تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و…
Total
0
Share