(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ سێیەم دۆڕاندنی لە پریمەرلیگ تۆمارکرد

یانەی لیڤەرپوڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا یاریی هەفتەی (11)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر نۆتینگهام فۆرێست دۆڕاند.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (11)ی خولی نایابی ئینگلیزیدا “پریمەرلیگ”، یانەی نۆتینگهام فۆرێست لە یاریگای “سیتی گراوند” میوانداریی لیڤەرپوڵی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ستیڤ کۆپەر کۆتاییهات.

گۆڵەکەی نۆتینگهام لە خولەکی 55 لەلایەن تایۆ ئونیێ-وە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، نۆتینگهام فۆرێست بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ بەشێوەیەکی کاتی چووە پلەی 18ی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگ، یانەی لیڤەرپوڵیش بە 16 خاڵەوە لە پلەی حەوتەمدا بەردەوامبوو، بەڵام ئەو پێگەیە ناجێگیرە و لە هەمان هەفتەدا یانەکانی برایتۆن و کریستاڵ پاڵاس بە بردنەوە دەتوانن پێش یانە سوورە زەبەلاحەکە بکەون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(بەوێنە) هەندێک لە یانەکان فێڵی ژیرانە بەکاردەهێنن بۆ شێواندنی دۆخی دەروونی ڕکابەرانیان

یانەکانی ئەوروپا لە خول و پاڵەوانێتیە گەورەکاندا هاوشێوەی جەنگێکی گەورە لە ڕوبەڕوبوونەوەکان دەڕوانن، ناکرێت جەنگە وەرزشیەکان هاوشێوەی جەنگی…
Total
0
Share