بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 146 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 146 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هاوكات پسپۆرانی بواری ئابوری پێیانوایە هەنگاوەكانی حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق كاریگەرییان لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار هەبووە و بەهای دۆلار دابەزینی زیاتر بەخۆوە دەبینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: دەمانەوێت یاسای بودجە هەمواربكەینەوە و مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەبكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەمانەوێت یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە و هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت.…
Total
0
Share