ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە و تێیدا هاتووە و لە درێژەی هەوڵەكانی هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر و لەپێناو كۆمەڵگەیەكی تەندروستدا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان بە بڕیاری دادوەری دادگەی لێكۆڵینەوە سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتبارەكان كوردن و دانیشتووی قەزای بازیانن تۆمەتبارەكەی دیكە دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە كە لە ئێستادا بەپێی ماددەی 30 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵییەكان لە هەرێمی كوردستان ڕاگیراون.

بابەتی پێشتر

كۆشكی سپی: سەربازانی ئێران لە كریمیا یارمەتی ڕوسیا دەدەن

بابەتی دواتر

قائیمقامی پێنجوێن: كەی نرخی یەك بەرمیل نەوتی سپی بووە 55 هەزار دینار وەریدەگرین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: پارەی هاندانی کارمەندانی کۆرۆنا خەرجنەکرێت تووشی تەنگەژەی تەندروستی دەبین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی خەرجکردنی پارەی هاندانی کارمەندانی نەخۆشخانەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بە پێویست ناودەبات، هۆشداریدەدات لەئەگەری بەردەوامیی مانگرتنیان…
زیاتر ببینە

شانەی ئەمنی: هێزەئەمنییەكان ڕاسپێردراون دەستكراوەبن لە سنووری شەنگال

شانه‌ی ئەمنیی عێراق ڕایگه‌یاند، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان سه‌رجه‌م هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی له ‌سنووری شه‌نگال ڕاسپاردووه‌ ده‌ستكراوه‌بن بۆ ڕێگریكردن له‌…
Total
0
Share