مووشەكی بالیستیی هەڵگری كڵاوەی ئەتۆمیی لەسەرە و لە دەریای عەرەبدا جێگیركراوە، ئەمە ژێردەریایی ئەتۆمیی “یو ئێس ئێس وێست ڤێرجینیا”ی ئەمریكییە كە فەرماندەیەكی سەربازی زانیاریی لەبارەوە ئاشكرادەكات.
ژێردەریاییەكە لە لایەن فەرماندەیی ستراتیژیی ئەمریكا لە ویلایەتی نبراسكای ئەمریكاوە سەپەرشتیدەكرێت. كۆلۆنێل جۆ یوچینۆ وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا ژێردەریاییەكەی بەسەركردەوە و رایگەیاند، ئەركی “یو ئێس ئێس وێست ڤێرجینیا” بەرگریكردنە لە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا.
وتیشی، “ژێردەریاییەكە 20 مووشەكی بالیستیی فرەسەری لەسەر جێگیركراون و توانای زۆر مانەوە لە ژێر ئاو و هێرشبردنی هەیە و كاریگەریی موگناتیسی دەشارێتەوە، بەوەش خۆی لە دوژمن وندەكات”.