لە سلێمانی سێ شەقامی سەرەکی داخران

شاری سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، له‌كاتژمێر 11:30 پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆه‌ تا كاتێكی نادیار سێ شەقامی سلێمانی داخراون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ” ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ له ‌كاتژمێر 11:30 پێشنیوه‌ڕۆوه‌ تا كاتێكی نادیار سێ شه‌قامی سلێمانی داخراون، شۆفێران بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت روو له‌و شه‌قامانه‌ نه‌كه‌ن ‌و ئه‌و شه‌قامانه‌ به‌كارنه‌هێنن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هه‌ردوو شه‌قامی سه‌ره‌كی (سلێمانی- ڕاپه‌ڕین)‌و (ڕاپه‌ڕین- سلێمانی) و شه‌قامی سه‌ره‌كی (باخی به‌ختیاری به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی قلیاسان) چوار ریانی سه‌ره‌كی كه‌مپی كۆنی زانكۆی سلێمانی داخراون”.

ئاشکراشی کرد، “شۆفێران ده‌توانن ڕێگه‌ی هاتن‌ و چوون له‌شه‌قامی قوله‌ره‌یسی به‌ره‌و راپه‌ڕین ‌و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌كاربهێنن، تا ئه‌و كاته‌ی هاتوچۆكردن له‌شه‌قامه‌كاندا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌”.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێک وردەکاریی کڕینی نەوت بە 284 هەزار دینار لەلایەن حکومەتەوە ئاشکرا دەکات

بابەتی دواتر

چەند بۆمبێک بە هێزەکانی کۆماندۆ لە سنووری گەرمیان تەقینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share