بازرگانێک لە عەلوەی سلێمانی پارەی پەنجا دووکانداری بردووە و هەڵاتووە

بازرگانێک لە عەلوەی سلێمانی بڕی یەک ملیار دیناری ژمارەیەک دوکانداری عەلوەی سلێمانی بە قەرز وەردەگرێت و هەڵدێت.

سەروەر عەلی سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو کەسە لە ساڵی 2012وە لەناو عەلوەی سلێمانی کاردەکات، میوە و سەوزەی لای دوکاندارەکانەوە بە قەرز بردووە و لە شوێنی دیکە فرۆشتوویەتی.

ئاماژەی بەوەکرد، خەڵکێکی زۆر هەن کە بەوشێوەیە لە عەلوەی سلێمانی کاردەکەن، بەڵام تا ئێستا کەس نەبووە قەرزەکان نەداتەوە و هەڵبێت.

بەپێی وتەی سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، ئەو کەسە بە رەگەز عەرەبە و بڕی ئەو پارەیەی بردوویەتی زیاترە لە یەک ملیار دینار کە هی پەنجا دوکاندارە.

دەڵێت، “سکاڵامان لەسەر ئەو کەسە تۆمارکردووە و ئاسایشی سلێمانی ئاگاداریان کردوویەنەتەوە کە رۆژی سێشەممە بچینە ئەوێ بۆ تەواوکردنی رێکارەکان”.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەرگای بۆ تۆمارکردنی لیست و پارتەکان کردەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا: %92ی هاوبەشانی کارەبا پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share